مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دادەبڕێت

لە پێنج یاریی داهاتوویریال مەدرید بێبەش دەبێت

لۆکا مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دادەبڕێت و گومان دەکرێت لە پێنج یاریی یانەکەی داببڕێت.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی مۆدریچی ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە لە ماسوڵکەکانی رانی راستی تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.
یانە ئیسپانییەکە ماوەی پێکانەکەی مۆدریچی رانەگەیاندووە، بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا پێشبینی دەکەن بۆ ماوەی پازدە رۆژ لە یاریکردن داببڕێت، بەشێکیش لە میدیاکان پێیانوایە مۆدریچ لە پێنج یاریی ریال مەدرید دادەبڕێت، بەمەش ناتوانێت بەرامبەر پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close