پاریس سان جێرمان چارەنووسی نێیمار لە میرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

 

دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان توانی لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا پارێزگاری لە (نێیمار جۆنیۆر) بکات و هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە شکست پێ بهێنێت، ئێستا یانەکە پلانی ئەوەی هەیە بۆ میرکاتۆی زستانەش هەمان کار بکات.

ماڵپەڕی ( lo sport 10)ی فەرنسی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی کردوە کە لیۆناردۆ ئاراگاو بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس چۆن لە میرکاتۆی هاوینە ڕێگری لە ڕۆیشتنی نێیمار کرد و تەگەرەی بۆ ڕۆیشتنی دانا، لە میرکاتۆی زستانەش بەهەمان شێوە کاری خۆی دەکات و ڕێگری لە رۆیشتنی نێیمار دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە مانەوەی نێیمار گرنگی زۆری هەیە لای یانەی پاریسییەکە هەر بەرپرسانی پاریسیش نایانەوێت نێیمار بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ پاریس بەردەوام بێت، هەر بۆیە هەر لەئێستاوە لیۆناردۆ بۆچوونەکانی ڕوون و ئاشکرایە بەوەی کە لە میرکاتۆی زستانەش بە نیازە هەموو ئۆفەرەکانی بارسێلۆنا ڕەت بکاتەوە.

ئاشکرایە کە لە ئێستاوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە بارسێلۆنا بۆ وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان جارێکی دیکە هەوڵەکانی خۆی دەست پێدەکاتەوە بۆ ئەوەی نێیمار جۆنیۆر جارێکی دیکە بۆ یانەکە بگەڕێننەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close