ناوبژیوانێک دان بەو هەڵەیە دادەنێت کە بارسێلۆنای لە لیگای 2014 بێبەشکرد

 

بۆ یەکەمین جار ناوبژیوانێکی ئیسپانی ناسراو کە بەژایەتی کردنی بارسێلۆنا ناوی دەرکردوە دان بە هەڵەیەکی خۆی دا دەنێت کە بەهۆیەوە بارسا لە بردنەوەی لیگای 2014 بێ بەش کرا.

ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی ئیسپانی ناسراو لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە بارسێلۆنا لە وەرزی 2013-2014 شایستەی ئەوە بوو نازناوی لیگا بباتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی من لە یاری بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید کاتێک گۆڵێکی دروستی لیۆ مێسیم ڕەت کردەوە، نازناوەکەی لەکیس رۆیشت، لاهۆز دەڵێت ئەو کاتە تەکنەلۆژیای var نەبوو، ڕووداوەکەش قورس بوو، دواتر بە لێدانەوەی دیمەنەکە چەند جارێک دەرکەوت کە گۆڵەکەی مێسی دروست بووە، ئەگەر ئەو کات var هەبوایە ئەوا زۆر بە ئاسانی گۆڵەکە هەژمار دەکراو بارسێلۆناش لیگای دەبردەوە، لەبەر ئەوەی یارییەکە 1-1 کۆتایی پێ هات و بارسێلۆنا لەم یارییە لە دوایین گەڕی لیگای ئیسپانیا لە دوو خاڵی گرنگ بێ بەش کرا.

لە درێژەی قسەکانیدا لاهۆز دەڵێت من ئێستا زۆر بە بەکارهێنانی var خۆشحاڵم، لەبەر ئەوەی لەزۆر حاڵەتی لەو شێوەیە یارمەتی ناوبژیوانان دەکات، بۆیە بەگەرمی پێشوازی لێ دەکەین.

جێی ئاماژەیە لەو یارییەی کە تێیدا بارسێلۆنا لیگای لەدەستدا، بەقسەی چەند ئەندامێکی کارگێڕی بارسێلۆنا، لاهۆزی ناوبژیوان دوای کە زانی هەڵەی کردوە چووە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای یارییەکە داوای لێبوردنی کردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close