بڕوا بکەی یان نا.. سەرجەم یاریزانانی پێنج یانەی سێریا ئەی بە قەدەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ مووچە وەرناگرن!

کریستیانۆ زۆرترین مووچە لەسەر ئاستی یاریزانەکانی سێریا ئەی وەردەگريت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر ئاستی سێریا ئەی زۆرترین مووچە وەردەگرێت، تەنانەت لە پێنج یانەی خولەکەش مووچەی زیاترە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانە لە یۆڤێنتۆس 31 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لەسەر ئاستی یاریزانانی خولەکە خاوەنی بەرزترین مووچەیە، تانەنەت هیچ یاریزانێکی خولەکە نیوەی دۆنیش وەرناگرێت، ماتیاس دی لیخت لە پلەی دووەم دێت لە رووی بەرزترین مووچەوە، ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی یانەکانی کیێڤۆ ڤیرۆنا، بریشیا، ئۆدینێزی، سپال و پارما زیاترە، مووچەی هەر یەکێک لەم پێنج یانەیە لە 31 ملیۆن یۆرۆ کەمترە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close