ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هەواڵێکی ناخۆش لەسەر مێسی و سوارێز بڵاودەکاتەوە

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری بەرانبەر ڤالەنسیا لە میانەی گەڕی چوارەمی لیگای ئیسپانیا، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە ئامادە باشی مێسی و سوارێز و چاکبوونەوەیان لە پێکان بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە قۆناخەکانی چارەسەری مێسی و سوارێز بە سستی بەڕێوە دەچێت و ئەگەری یاریکردنی هەردوو یاریزانەکەش لە یاری بەرانبەر ڤالەنسیا زۆر لاوازە و ڕەنگە هەوڵ بدرێت هەردوو هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا بۆ یاری بەرانبەر بڕۆسیا دۆڕتمۆند ئامادەبکرێن کە لە میانەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەبێت، بۆیە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا لە ئێستاوە ئامادەکاری بێ مێسی و سوارێز بۆ یارییەکەی بەرانبەر ڤالەنسیا دەکات و نایەوێت دوو ئەستێرەکەی جارێکی دیکە تووشی پێکان ببنەوە و هەوڵ دەدات پشوێکی باش وەربگرن.

جێی ئاماژەیە بارسێلۆنا لە لیگای ئیسپانیا بە کۆی 4 خاڵ لە بردنەوە و دۆڕاندنێک و یەکسانبوونێک لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی لیگا هاتوە، ئەم کارەش لە چەندین ساڵی پێش ئێستا ڕووی نەداوە کە بارسێلۆنا لە سێ یاری دەستپێکدا 5 خاڵ لەکۆی 9 خاڵ لەدەستبدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close