خانمه‌یاریزانێكی ئه‌مریكی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ره‌مزی گه‌نده‌ڵییه‌

خانمه‌ یاریزانێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی به‌ توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێیوایه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ پۆرتوگاڵییه‌ به‌ زه‌بری پاره‌ خۆی له‌ تاوانه‌كانی رزگار ده‌كات.

ئه‌لێكس مۆرگانی گۆڵپارێزی به‌نابوناگی ئه‌مریكی له‌باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه‌ ده‌ڵێت ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ ره‌مزی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ وه‌رزش، ئه‌گه‌ر سه‌یری چیرۆك و رووداوه‌كانی كریستیانۆ بكه‌ین ده‌بینین هه‌مووانی له‌ كۆتایی به‌ پاره‌ رازیكردووه‌ و بابه‌ته‌كانی داخستووه‌ له‌پێناوی ئه‌وه‌ی له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت، راسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كان، به‌ڵام یه‌كێكیش له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی بێڕێزی به‌رامبه‌ر خانمان ده‌كه‌ن’.

یاریزانه‌ شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویسته‌ زیاتر رێزی خانمان بگرێت، هه‌میشه‌ به‌ پاره‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خانمان ده‌شاڕێته‌وه‌، دڵخۆشم به‌وه‌ی به‌مدواییانه‌ خانمان ئازایانه‌ زوڵمه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن’.

رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئالێلس مۆرگان كه‌ هه‌ردووكیان بۆ باشترین یاریزانی پیاوان و خانمان به‌ربژێركراون، به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ میلانۆ ئاماده‌ی مه‌راسیمی زه‌ بێستی فیفا ده‌بن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close