پێرێز سەبارەت بە هەوڵەکانی گواستنەوەی نێیمار هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

 

لە دانیشتنێکی تایبەتی فلۆرۆنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی ریال مەدرید لەگەڵ چەنین کەسایەتی کۆمەڵایەتی لەهۆڵێکی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، سەرۆکی یانەی شاهانە ڕاستی هەوڵەکانی یانەکە بۆ گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر خستە ڕوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ( lo 10 sport) ی فەرەنسی پێرێز سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕیال مەدرید بۆ کڕینی نێیمار لەپاریس دەڵێت ” ئێمە دوور بە دوور چاودێری کارەکەمان دەکرد و هەوڵی خۆمان دەدا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە بۆ وەرزی داهاتوو دەست لەو کارە هەڵدەگرین و جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی نێیمار نادەین.

پێرێز لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی کە ئەوان زۆر بە ئەنجامەکانی پارساڵ نیگەران بووین، بۆیە دەبێت بە زووترین کات بگەرێینەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتەنەکان، پێویستە یاریزانان بۆ بردنەوەی نازناوەکان برسێتییان پێوە دیار بێت، دڵنیام بەم زووانە یانەکە وەک ڕکابەرێکی سەرسەخت زۆر بە هێزەوە دەگەڕێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close