کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 4 ئەستێرە بۆ ڕکابەری کردن لەسەر بالۆن دۆر دەستنیشان دەکات

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی نزیکەی 12 ساڵ ڕکابەری لە نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنیل مێسی لەسەر بالۆن دۆر، ئەستێرەیەکی پێشووی یۆڤێنتۆس پێشبینییەکانی ڕۆناڵدۆی لەسەر داهاتووی بالۆن دۆر دوای واز هێنانی ئەو و مێسی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە (مەهدی بن عەتیە) بەرگریکاری پێشووی یۆڤێنتۆس و ئێستای دوخێلی قەتەری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (البطولة)ی مەغریبی ڕایگەیاند کە لە دوایین دیداری لەگەڵ ڕۆناڵدۆ پێش ئەوەی یانەی یۆڤی بەجێ بهێڵێت، ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە داهاتووی بالۆن دۆر دوای وازهێنانی ئەو و مێسی 4 ئەستێرەی پاڵاوتوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک لەسەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهان ڕکابەری بکەن.

بن عەتیە دەڵێت ڕۆناڵدۆ پێی وایە کە هەر یەکە لە کیلیان مباپێ و نێیمار و ئیدین هازارد و عوسمان دیمبلی دوای واز هێنانی خۆی و مێسی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕکابەری لەسەر خەلاتەکە دەکەن، هەروەها گوتی کە رۆناڵدۆ پێی وایە داهاتووێکی زۆر نایاب چاوەڕێی کیلیان مباپێ دەکات.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ و مێسیبە هەردووکیان خاوەنی 10 خەڵاتی بالۆن دۆرن و هەر یەکە و 5 جار ئەو خەڵاتەیان بۆ 10 ساڵی یەک بەدوای یەک دەستەبەر کردوە، تا لە ساڵی ڕابردوو مۆدڕیچ بۆ یەکەمین جار کۆتایی بە کۆنتڕۆڵی مێسی و رۆناڵدۆ هێنا و خەلاتەکەی بردەوە، بۆ ئەمساڵیش هەردوو یاریزانەکە لەنێو ڕکابەرییەکە دان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close