پێکانی سیمیدۆ بارسێلۆنا نیگەران دەکات

 

لە یاری دوێنێ شەوی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سڕبیا و پورتوگالدا، (نیلسۆن سیمیدۆ)ی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا تووشی پێکان هات و یانەکەشی بەو هەواڵە نیگەران بووە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە دیمەنی چوونە دەرەوەی سیمیدۆ بە نەقالە بۆ دەرەوەی یاریگا ئەوە دەگەیەنێت کە یاریزانە پورتوگالییەکە پێکانەکەی توند بووە و ژانێکی زۆری هەیە، هەر بۆیە نەیتوانی بە قاچەکانی خۆی بڕوات و یاریگا بەجێ بهێڵیت، ئەوەش تاقمی پزیشکی و هونەری بارسێلۆنای نیگەران کردوە، لەبەر ئەوەی ڤاڵڤێردی لە زۆر یارییەکان پشت بە سیمیدۆ دەبەستێت و بەرپرسانی بارسا دەترسن پێکانەکەی سیمیدۆ مەترسیدار بێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەستی بدەن.

هەر سەبارەت بە سیمیدۆ (فرناندۆ سانتۆس) ڕاهێنەری پورتوگال ڕایگەیاند کە پێکانی سیمیدۆ پێ ناچێت مەترسیدار بێت و تەنها چۆکی بەهۆی لێدانەکە شین هەڵگەڕاوە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵەکان پشکنینەکانی ئەمرۆ ڕاستی جۆری پێکانەکەی سیمیدۆ و وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close