فینگەر لە بەراوردێکدا خاسیەتە هاوبەش و جیاوازەکانی مێسی و سەلاح جیا دەکاتەوە

 

لەتازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا (ئارسین فینگەر)ی ڕاهێنەری فەرنسی پێشووی یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی بەراوردێکی نێوان لیۆنێل مێسی و محەمەد سەلاح کردو سیفەتە هاوبەش و جیاوازەکانی هەردوو یاریزانەکەشی خستە ڕوو.

فینگەر سەبارەت بە دوو ئەستێرەکە دەڵێت ” پێکچوونێکی زۆر هەیە لە شێوازی یاریکردنی هەردوو یاریزانەکە و سەلاح یاریزانێکی نایابە، بەڵام شتێک هەیە کە لە مێسی هەیە و زۆر کاریگەرە، ئەویش ئەوەیە کە مێسی لەکاتی هێرشبردن زۆر لە سەلاح یەکلاکەرەوەترە، هەروەها ئەو بە شێوازێکی نایاب کۆتایی بە هەلەکانی گۆڵکردن دەهێنێت، هەروەها ئاسیستی جوانیشی هەیە، لە کاتێکدا سەلاح زۆر جار خۆویست دەردەکەوێت حەز دەکات تەنها خۆی گۆڵ بکات و کۆتایی بە هێرشەکە بهێنێت.

جێی ئاماژەیە لە دوایین یاری لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ کێشەیەکی گەورە نێوان سادیۆ مانی و سەلاح ڕوویدا کاتێک سەلاح لەبەرانبەر گۆڵ تۆپی بەمانی نەدا، وێرای ئەوەی سەنیگالییەکە شوێنی بۆ گۆڵکردن زۆر لەو ڕەخساوتربوو، ئەو ڕووداوەش مانی توڕە کرد و هەرایەکی زۆرییشی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان نایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close