گرێبەستی داهاتووی بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێکی نایاب دەبێت

شوێنگرەوەی لویس سوارێز دەبێت

 

دوای شکستخواردنی هاتنی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ بارسێلۆنا، بڕیارە یانە کەتەلۆنییەکە بە زووترین کات بەدوای هیرشبەرێکی کلاسیکی ژمارە 9 بگەرێت، بۆئەوەی شوێنی لویس سوارێز پڕ بکاتەوە.

ڕادیۆی کاتەلۆنیا، لە تازەترین هەواڵی ڕایگەیاند کە بارسێلۆنا زۆر پێویستی بە هێرشبەرێکی (سەرە ڕم)ی وەک لویس سوارێز هەیە، بۆ ئەوەی فشاری سەر یاریزانە ئۆرۆگواییەکە کەمتر بکاتەوە و ببێتە شوێنگرەوەیەکی باش بۆ ئەو یاریزانە، بۆیە کارگێڕی بارسێلۆنا بڕیاری داوە بۆ وادەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی لاوی نایاب واژۆ بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ شوێنگرەوەی ڕاستەقینەی سوارێز بێت.

جێی ئاماژە پێکردنە، سوارێز بەهۆی گەورەیی تەمەنی مەترسی دابەزینی ئاستی لێ دەکرێت، بەم دواییەش یاریزانە ئۆڕۆگواییەکە بەهۆی فشاری زۆری یارییەکان چەند جارێک تووشی پێکان هاتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close