سبەی لەدەستپێکی پاڵاوتنەکانی مۆندیال عێراق ڕووبەڕووی بەحرێن دەبێتەوە

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر 2022 سبەی شەو هەڵبژاردەی عێراق لە دەستپێکی یارییەکانی گروپەکەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی بەحرێن یاری دەکات.

سبەی پێنجشەممە 5-9-2019 لە کاتژمێر 7.30 خولەکی شەو لەسەر یاریگای بەحرێنی نیشتمانی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بەحرێن و لە دەستپێکی یارییەکانی گروپەکە کە جگە لەو تیپە ئێران و کامبۆدیا و هۆنگ کۆنگیشی لەخۆوە گرتوە، بەگوێرەی هەواڵەکان یاریزان پیشەگەرەکانی عێراق پەیوەندییان بە تیپەکە کردوە لەوانە عەلی عەدنان و ئەحمەد یاسین و بەشار رەسەن و میمی و جیستن مێرام و چەندین یاریزانی دیکە لەگەڵ یاریزانەکانی خولی عێراقی کە ئەوان لە زووەوە پەیوەندییان کردبوو.

ئاشکرایە هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاری لە مانگی ڕابردوو لەسەر یاریگای کەربەلا بە گۆڵێک لە یاری کۆتایی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەحرێن دۆڕا، بەڵام لەو یارییە هیچ لە یاریزانە پیشەگەرەکان بەشدارییان نەکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close