هێشتان یاریی نەکردووە هەرەشە لە بارسێلۆنا دەکات

سانچێز: "بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت بەسەر بارسێلۆنا سەرکەوین، هەرچەندە سەرکەوتن بەسەر ئەو یانەی زەحمەتە"

ئەلێکسیس سانچێزی چیلی، دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، هێشتان هیچ یارییەکی لەگەڵ ئەو یانەیە نەکردووە، هەرەشە لە بارسێلۆنا دەکات.

ئەلێکسیس سانچێزی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و مانچستەر یونایتد، دوای پەیوەندی کردنی بە ئینتەر میلان گوتویەتی: “بەردەوام یاریی کردن بەرامبەر یانەیەکی وەک بارسێلۆنا زەحمەتە، ئەگەر بتەوێت سەرکەوتنیش تۆمار بکەی، ئەوا متمانە بەخۆبونێکی زۆری دەوێت”.

ساچێز لە درێژەی قسەکانی گوتی: “دەبێت سەرکەوتن بەسەر بارسێلۆنا بەدەست بێنین، هەرچەندە یاریی کردن لە پاڵەوانەتیەکی وەک چامپونزلیگ زەحمەتە، چونکە هەموومان دەمانەوێت سەرکەوین”.

ئینتەر میلان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ بارسێلۆنا، بۆرووسیا دۆرتمۆند و سلاڤیا پراگی چیکی لە یەک کۆمەڵە دان.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close