نێیمار کاتێک زانیویەتی لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە چیکردووە؟

کێ بە نێیماری گوتووە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا شکستیهێناوە

نێیمار داسێلڤا لە داخی شکستهێنانی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا زۆر دڵتەنگ بووە و گریاوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رۆژی شەممە کاتێک بارسێلۆنا لە گەڕانەوەی نێیمار بێ هیوابووە، ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا پەیوەندی بە نێیمار کردووە و پێی راگەیاندووە ناتوانێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و پێی گوتووە گفتوگۆیەکانی نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا شکستیان هێناوە و نێیمار لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی سپۆرت، نێیمار لە داخی مانەوەی لە پاریس سانجێرمان دەستی بە گریان کردووە و بە درێژایی ئەو رۆژە لە ماڵەوە نەچووەتە دەرەوە و زۆر دڵتەنگ بووە.
نێیمار بە مانەوەی لە پاریس سانجێرمان شۆک بووە، چونکە لە سێ یاریی یەکەمی یانەکەی لە خولی فڕەنسی بەشداریی نەکردووە، چونکە پێیوابووە لە کۆتاییدا یانەکەی بە رۆیشتنی رازی دەبێت، کەچی ناسر خلێفی رایگەیاندووە بە کەمتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نێیمار نابن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close