ئەمشەو بارسێلۆنا لە دوایین ساتەکان بە گواستنەوەی نێیمار هەمووان شۆک دەکات؟

دوایین زانیارییەکان لەبارەی چارەنووسی نێئمار

چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا و فڕەنسا دابخرێت، نزیک دەبینەوە لە یەکلابوونەوەی چارەنووسی نێیمار داسێلڤا.

رۆژنامەکانی فڕەنسا و ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە پاریس سانجێرمان سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 220 ملیۆن یۆرۆ نێیمار نەفرۆشێت، تەنانەت ئەمڕۆ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە رایگەیاند هەر یانەیەک 300 ملیۆن یۆرۆیان پێبدات ئامادەن نێیمار بفرۆشن.

سرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن نێیمار لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، تەنانەت نێیمار بە هاوڕێیەکانی و ئەندامانی خێزانەکەی گووتوە لە پاریس دەمێنێتەوە.

گەرچی ئەمڕۆ دوایین رۆژی بازاڕی گوستنەوەیە و کاتژمێر 12:00 دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت، بەڵام تاکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ هەوڵێکی دیکەی بۆ رازیکردنی پاریس سانجێرمان نەداوە و بڕیاری داوە هیچ هەوڵێکی دیکە نەدات و اکیتیچ و دێمبلی لە یانەکەی بهێڵێتەوە.

تەنیا گومانێکی بچووک هەیە لە دواین ساتەکان بارسێلۆنا ریمۆنتادا بکات، ئەویش چوونی ئیکاردییە بۆ پاریس، گومان دەکرێت بۆ شوێنی نێیمار بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close