بارسێلۆنا هەواڵی شکستی گفتوگۆیەکانی گواستنەوەی نێیماریان بە مێسی ڕاگەیاند

 

بەر لە داخستنی فەرمی میرکاتۆی هاوینە، دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی فەرمی بە مێسی و هاوڕێیانی ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنی گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەکە لەم وەرزە شکستی خواردوە و کارەکە بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا بە (مێسی و پیکێ و بۆسکێتس)ی ڕاگەیاندوە کە گفتوگۆیەکانی گەڕاندنەوەی نێیمار شکستی خواردوە و لەگەڵ پاریس لەسەر هیچ شتێک ڕێک نەکەوتوون، هەروەها کارگێڕی یانەکە بە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریان گوتوە کە ئەم وەرزە نێیمار لە بیر بکات و لە پلانەکانی بارسا نابێت.

لە لایەکی دیکەوە هەر لە هەواڵەکەدا هاتوە کە بارسێلۆنا پەیوەندی بە نێیماریش کردوە و پێی ڕاگەیاندوە کە ئەوان هەموو هەوڵێکیان دا بۆ ئەوەی کارەی گەڕانەوەی ئەنجدام بدەن بەڵام بەهۆی داواکارییە بەرزەکانی پاریس سان جێرمان کارەکە ئەنجام نەدرا، بۆیە دەبێت چاوەڕێی سوپڕایزێکی چاوەڕوان نەکراوی پاریس بکەین، بەوەی لە دوا ساتەکانی ڕای خۆی بگۆڕێت یان بۆ وەرزی داهاتوو کارەکە دوا بخرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close