نێیمار ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ له‌ گیرفانی خۆی 20 ملیۆن یۆرۆ له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا بدات

پاریس سانجێرمان دوایین ئۆفه‌ری بارسێلۆنای ره‌تكرده‌وه‌

جارێكی دیكه‌ پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی دیكه‌ی بارسێلۆنای ره‌تكرده‌وه‌، نێیمار ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ 20 ملیۆن یۆرۆ له‌ گیرفانی خۆی بدات له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، له‌ نوێترین پێشهاتدا نێیمار بڕیاری داوه‌ 20 ملیۆن یۆرۆ له‌ گیرفانی خۆی بخاته‌ سه‌ر پاره‌كه‌ی بارسێلۆنا بۆ ئه‌ویه‌ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان رازی بكات، به‌ڵام یانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجه‌ڕمان داوای 150 ملیۆن یۆرۆ و سێ یاریزانی له‌ بارسێلۆنا كردبوو، بارسێلۆناش ته‌نیا 130 ملیۆن یۆرۆ و سێ یاریزانی خستبووه‌ ناو ئۆفه‌ره‌كه‌ی، نێیمار بڕیاری داوه‌ له‌ گیرفانی خۆی 20 ملیۆن یۆرۆ بدات، به‌مه‌ش بارسێلۆنا 150 ملیۆن یۆرۆ و راكیتیچ و دێمبلی و تۆدیبۆ بداته‌ پاریس، كه‌چی سانجێرمان ئه‌م ئۆفه‌ره‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

نزیكه‌ی 48 كاتژمێر ماوه‌ ده‌رگای گواتسنه‌وه‌ی یاریزانان دابخرێت و چاره‌نووسی نێیمار یه‌كلا بێته‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close