ته‌واو، بارسێلۆنا كێشه‌كانی به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی نێیماری چاره‌سه‌ركرد

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارسێلۆنا بوو ئه‌نجامی دا

یانه‌ی بارسێلۆنا كێشه‌كانی به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی نێیمار داسێلڤای چاره‌سه‌ركردووه‌ و له‌پێناوی گواستنه‌وه‌ی نێیمار ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه‌ ئه‌نجامی داوه‌.

رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی ئاشكرایكردووه‌، بارسێلۆنا هه‌ریه‌كه‌ له‌ تۆدیبۆ و راكیتیچی رازیكردووه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار په‌یوه‌ندیی به‌ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بكه‌ن، گایلم بالاگوێی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی كه‌ناڵی سكای سپۆرتسیش ئاشكرایكردووه‌، عوسمان دێمبلی رازی بووه‌ به‌وه‌ی بچێته‌ پاریس.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیش ئاشكرایكردووه‌، نێیمار هێشتا متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه‌ بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا و چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ یانه‌كه‌ی یاخی بووه‌ وه‌كو فشارێك تاكو به‌ گه‌ڕانه‌ویه‌ بۆ بارسێلۆنا رازی بن.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی پێچه‌وانه‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپ رایگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ته‌واو ته‌سلیم بووینه‌، به‌ ڤالڤێردی و مێسی و یاریزانه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ ناتوانن نێیمار بگوازنه‌وه‌ و به‌ نێیماریشیان راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانیان به‌ڵام به‌هۆی داوكارییه‌كانی پاریس ناتوانن نێیمار بگه‌ڕێننه‌وه‌ بارسێلۆنا.

رۆژنامه‌ی لیكیپ رایگه‌یاندووه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ته‌نیا له‌سه‌ر رازی بوونی دێمبلی ماوه‌، ئێستا تۆماس تۆخێل له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی له‌گفتوگۆدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات بچێته‌ پاریس سانجێرمان، به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان گله‌ییان له‌ بارسێلۆنا كردووه‌ فیلیپ كۆتینهۆیان به‌ خواستن داوه‌ته‌ بایرن میونشن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانویست كۆتینهۆ ببێته‌ به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close