نهێنی سەرنج ڕاکێش لەسەر بابەتی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

 

لەتازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، (لیۆناردۆ ئاراگوا) بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی نهێنییەکانی گفتوگۆکانی نێوان پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنای بۆ گواستنەوەی نێیمار ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەسەر زاری لیۆناردۆ ئاشکرای کردوە کە هەتا ئەو ساتە بەر لە 24 کاتژمێر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجام نەدراوە، لیۆناردۆ دەلێت” بارسێلۆنا پارەی نییە بۆ کڕینی نێیمار، ئەو تەنها لە گفتوگۆکان یاریزان بۆ ئێمە پێشنیار کردوە، هەروەها پێشنیارەکانیش بە گوێرەی خواستی ئێمە نەبووە، ئێمە داوای یاریزانی دیکەمان کردبوو، نەک ئەوانەی بارسا پێشنیاری کردبوون.

لیۆناردۆ دەربارەی دوایین رۆژی میرکاتۆی هاوینە دەڵێت، نێیمار دەیەوێت بڕوات هەروەها ئەو ڕیال مەدریدی ناوێت و حەز دەکات بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، ئێمە لە هیوادارین بارسێلۆنا پێشنیار یان گرێبەستێکی تازەی باشتر بخاتە ڕوو، ئەگەر دەستەوارەکەی ئەوانمان بەدڵ بێت ئەوا نێیمار دەتوانێت بڕوات، بە پێچەوانەش ئەگەر ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەشی دەکات بەگوێرەی خواستنی ئێمە نەبێت ئەوا کارەکە ئەنجام نادرێت و نێیمار دەمێنێتەوە.

ئاشکرایە لە 2 ی ئەم مانگەدا میرکاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت، بەمەش ئەمرۆ یان سبەی بۆ بابەتی ڕۆیشتنی نێیمار یەکلاکەرەوە بێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close