یانەی یۆڤێنتۆس گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یانەی یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند کە لەکاتی مەشقەکانی ئێوارەی دوێنێ بۆ خۆئامادەکارییەکانی یاری بەرانبەر یانەی ناپۆلی (جۆرجیۆ کیلینی) بەرگریکاری یانەکەی تووشی پێکانێکی قورس هاتوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی یانەی خانمە پیرەکە ئاماژەی کردوە کە کیلینی تەمەن 35 ساڵ لە مەشقەکانی ئێوارە تووشی (پچڕانی ڕیبات سەلیبی) هاتوە و بڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت لەو پێکانەی کە بۆ ماوەیەک دووری دەخاتەوە و لە بەرژەوەندی (دی لیخت)ی بەرگریکار دەبێت، کە بەهۆی پێکانەکەی کیلینی کورسی یەدەگ جێ دەهێڵێت و لەپێکهاتەی سەرەکی یاری دەکات.

ئاشکرایە کە کیلینی لە یاری یەکەمی یۆڤی بەرانبەر پارما خاوەن تاکە گۆڵی بردنەوەی یانەکەی بوو، کە تێیدا یەکەمین 3 خاڵی لەم وەرزە دەستەبەر کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close