شۆۆۆۆۆۆۆك، بارسێلۆنا كۆتایی به‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان هێنا

بارسێلۆنا له‌ مامه‌ڵه‌ی كڕینی نێیمار كشایه‌وه‌

بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر داوكارییه‌ زۆر و گه‌وره‌كانی پاریس سانجێرمان ته‌سلیم بوو، بڕیاری دا كۆتایی به‌ گفتوگۆیه‌كانی بهێنێت و له‌ مامه‌ڵه‌ی كڕینی نێیمار بكشێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ نوێترین داواكاریدا له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردابوونی له‌ نێیمار داوای عوسمان دێمبلی، ئیڤان راكیتیچ و تۆدیبۆ و بڕێكی زۆر پاره‌ی كرد، بارسێلۆنا ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و بڕیاری دا كۆتایی به‌ گفتوگۆكان بهێنێت.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگه‌یاندووه‌، پاریس سانجێرمان نرخی نێیماری به‌ 215 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملاندووه‌ و له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆی سووره‌، بۆیه‌ به‌رپرسانی بارسێلۆنا ئه‌و داواكارییه‌ی پاریس سانجێرمانیان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و بڕیاریان داوه‌ كۆتایی به‌ گفتوگۆكان بهێنن، به‌مه‌ش زه‌حمه‌ته‌ له‌م هاوینه‌ نێیمار بچێته‌ بارسێلۆنا، له‌ كاتێكدا ته‌نیا سێ رۆژ له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ماوه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، تاكو رۆژی دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 12:00ی شه‌و ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دانه‌خرێت هیچ شتێك یه‌كلا نابێته‌وه‌ و ده‌بێت تاكو ئه‌وكات چاوه‌ڕێ بین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی نێیمار یه‌كلا بێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close