فه‌رمی: ڤیرجل ڤان دایك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای برده‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ مۆناكۆی وڵاتی فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ به‌ ڕێوه‌ چوو، ڤیرجل ڤان دایك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای برده‌وه‌، مێسی و رۆناڵدۆ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا، دواتر سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی نوێ ڕاكێشرا

خه‌ڵاته‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون

ئه‌لیسۆن بیكه‌ر باشترین گۆڵپارێز وه‌رزی ڕابردوووی چامپیۆنزلیگ
ڤان دایك باشترین به‌رگریكار وه‌رزی ڕابردوووی چامپیۆنزلیگ
دی یۆنگ باشترین ناوه‌ڕاستكار وه‌رزی ڕابردوووی چامپیۆنزلیگ
مێسی باشترین هێرشبه‌ری وه‌رزی ڕابردوووی چامپیۆنزلیگ

ڤیرجل ڤان دایك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای بۆ ساڵی 2019 برده‌وه‌

هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی نوێ دیاریی كرا، كه‌ وا بڕیاره‌ یارییه‌كانی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ده‌ست پێ بكات

كاتی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رجه‌م یارییه‌كان تا یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌ به‌رواری 17 و 18ی سێپتمبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له‌ به‌رواری 1 و 2ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ به‌رواری 22 و 23ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌م له‌ به‌رواری 5 و 6ی نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م له‌ به‌رواری 26 و 27ی نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ به‌رواری 10 و 11ی دێسمبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 18 و 19 و 25 و 26ی فێبرایه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی هاتنی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 10 و 11 و 17 و 18ی مارس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یارییه‌كانی چوونی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 7 و 8ی ئه‌پرێل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی هاتنی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 14و 15ی ئه‌پرێل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یارییه‌كانی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 28و 29ی ئه‌پرێل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
یارییه‌كانی هاتنی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ به‌رواری 5و 6ی مایۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ به‌رواری 30 مایۆ له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵی توركی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام ده‌درێت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close