بارسێلۆنا وادەی پێشکەشکردنی نێیماری بۆ هاندەران و میدیاکان ڕاگەیاند

چاوەڕێ دەکرێ ئەمشەو هەموو شتێک کۆتایی پێ بێت

 

بەگوێرەی تازەترین هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێ دەکات ئەمشەو هەموو گرێبەستی گواستنەوەی نێیمار یەکلایی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات یاریزانە بەڕازیلییەکە پێشکەش بە میدیاکان بکات.

بەرنامەی (ئیل تچێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە بارسێلۆنا گەر ئەمڕۆ گرێبەستەکە یەکلایی کرایەوە هەر سبەی پێنج شەممە پشکنینە پزیشکیەکان بۆ نێیمار بکات و لە یاریگای کامب نو لە مەراسیمێکی گەورە یاریزانەکە پێشکەش بە هاندەران و میدیاکان بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە پێویستە ئەمشەو هەموو شتێکی گرێبەستەکە یەکلایی بکرێتەوە بۆ ئەوەی وادەی پێشکەش کردنیش دیاری بکرێت، بەپێی تازەترین هەواڵیش بارسێلۆنا ئامادەیی دەربڕیوە بە خستە ناوەوەی چەند یاریزانێک و بڕێک پارە ڕێکەوتن لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بکات.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر بە شکاندنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2017 لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کرد، ئێستاش بەهۆی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە نایەوێت چیتر بەردەوام بێت و خوازیارە بۆ بارسا بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close