ئەنجامی گفتوگۆیەکانی پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنا هەوادارانی بارسا دڵخۆش دەکات

 

گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی چڕ و پڕ لە دوێنێ ئێوارەوە لە پاریس نێوان نوێنەرانی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی نێیمار دەستی پێکرد، دوایین ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەش ئاماژە بە نزیکبوونەوەیەکی بەرچاوی هەردوو یانەکە دەکەن .

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا لە هەمووساتێک نزیکتربووە کە نێیمار بۆ ڕیزەکانی بگەڕێنێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە پاریس سان جێرمان لەسەر داواکاری تۆخێلی ڕاهێنەر داوای عوسمان دیمبلی کردوە بۆ ئەوەی بخرێتە نێو ڕێکەوتنەکە لە هەمان کاتیشدا یاریزانە فەرەنسییەکە ڕۆیشتن بۆ پاریس سان جێرمان ڕەت دەکاتەوە و نایەوێت ڕیزەکاین بارسا بەجێ بهێڵێت.

لە درێژەی هەواڵەکەی سپۆرت هاتوە کە ئەمڕۆ بۆ بابەتی نێیمار زۆر یەکلاکەرەوە دەبێت و ڕەنگە زۆر شت ئەنجام بدرێت، لە هەمان کاتدا دەوروبەری یاریزانە بەڕازیلییەکەش زۆر گەشبینن بەوەی گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت و نێیمار بۆ بارسا بگەڕێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕادیۆی کەتەلۆنیا ڕایگەیاندوە کە پاریس جگە لە دیمبلی دەیەوێت نیلسۆن سیمیدۆش بخاتە نێو ئەو ڕێکەوتنە ئەو کارەش لە لایەن بارسێلۆنا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، لە کاتێکدا دانیشتن لەگەڵ دیمبلی و بریکارەکەی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی یاریزانەکە ڕازی بکەن بچێتە نێو ڕێکەوتنەکەی گەڕاندنەوەی نێیمار.

لەکۆتاییدا بەرنامەی (ئیل تچێرنگیتۆ )ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە ریال مەدرید لەو ساتە کەمێک لە نێیمار دوور کەوتوەتەوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تێچوونی گرێبەستەکە زۆر لەسەر یانەکە دەکەوێت لە کاتێکدا ریال مەدرید نەیتوانی نە بەیل و نەڕۆدریگێز بفرۆشێت.

دیمبلی و سیمیدۆ .. یەکیان یان هەردووکیان دەبنە قوربانی بۆ گەڕانەوەی نێیمار !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close