ئەنجامی کۆبونەوەی ئەمڕۆ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان نەگەیشتنە رێکەوتن بەڵام گفتوگۆکان بەردەوام دەبن

ئەمڕۆ دووبارە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە بارەی گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی کۆبوونەوە و ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە ئاشکرابوو.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کردو و بڵاویکردەوە، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا ئیریک ئەبیدال، بەڕێوبەری جێبەجێگار یانەکە ئۆسکار گراو و بەڕێەبەری یانەکە خافێر بۆرداس، لەگەڵ پاریس سانجرمان بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستی نێیمار کۆبونەوە و بەبێ ئەوەی بگەنە هیچ رێکەوتنێک، کۆبونەوەکە کۆتایی هات، بەڵام گفتوگۆکرد دەربارەی گواستنەوەی نیمۆ بەردەوام دەبن.

هەمان سەرچاوە بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەبووە  170ملیۆن یۆرۆ و عوسمان دێمبلی بدات بە پاریس سانجێرمان لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام یانە فڕەنسیەکە دوای  100ملیۆن یۆرۆ و دێمبلی و نێلسۆن سیمیدۆی کردووە.

لەلایەن خۆشیەوە کەناڵی ‘لاسیکستا’ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نێیمار دەیەوێت پێش داخرانی دەرگای گواستەوەی یاریزانان، لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانی بارسێلۆنا، مەدرید و تۆرینۆ داببەزێت، چونکە نایەوێت چیتر یاریی بۆ پاریس سانجێرمان بکات، بۆیە پی ئێس جی ناچارە بە داواکەی بارسێلۆنا رازیبێت و لە ماوەیەکی کەم، نێمار بەرامبەر 170ملیۆن یۆرۆ و دێمبلی دەبێتە یاریزانی بارسا، هەرچەندە دێمبلی نایەوێت تێکەلی ئەم بابەتە بکرێت و ئارەزوو دەکات لە کامپ نوو بمێنێتەوە.

نێیمار لەم وەرزە تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکەی بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجام نەداو و پێبینیش ناکرت یاریی بکات، چونکە تۆماس تۆخێل تاوەکو ئێستا بانگێشتی نەکردووە و تەواو ئەو یاریزانە لە پلانەکانی دەرهێناوە، هەرچەندە گرێبەستی نێیمار لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022وە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close