ئەمڕۆ نوێنەرانی بارسێلۆنا و پاریس لەسەر بابەتی نێیمار جارێکی دیکە کۆدەبنەوە

 

بەمەبەستی ڕێکەوتن لەسەر گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ یانەی بارسێلۆنا، بڕیارە دوای کەمێکی دیکە نوێنەرانی بارسێلۆنا و پاریس کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن.

لەم بارەیەوە ئێزگەی کاتەلۆنیا ڕاگەیاند کە ئەم جارە (ئۆسکار گڕاو) بەرپرسی گرێبەستەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ خۆی گەشتەکەی کردوە، بۆ ئەوەی دوایین دەستەوارەی بارسێلۆنا بخاتە ڕوو بەهیوای ئەوەی بتوانێت پاریس سان جێرمان ڕازی بکات تا نێیمار بۆ لیگای ئیسپانیا بگەڕێتەوە و درێسی بلووگرانا بپۆشێتەوە.

لەبەشێکی دیکەی هەواڵەکەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا هاتوە کە مێسی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی نێیمار دەکات، یاریزانە بەڕازیلییەکەش لەگەڵ دەوروبەری خۆی گەشبینن بەوەی ئەم جارە بارسێلۆنا بتوانێت کارەکانی گەڕانەوەی تەواو بکات، تا ئەویش جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێیانی لە بارسا یاری بکاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close