پاریس سان جێرمان وادەی دوورکەوتنەوەی مباپی و کاڤانی ڕاگەیاند

 

دوای ئەوەی هەردوو یاریزان (کیلیان مباپێ) و (ئیدنیلسۆن کاڤانی) لە یاری بەرابنەر تۆلۆز تووشی پێکان هاتن، ئەمرۆ یانەکە وادەی دوور کەوتنەوەی هەردوو هێرشبەرە سەرەکییەکەی یانەکەی ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرای کردوە کە دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان بۆ هەردوو یاریزانەکە دەرکەوتوە کە مباپێ بەهۆی پێکانێکلە ماسوولکەکانی ڕانی بۆ 4 هەفتە لە یارییەکان دوور دەکەویتەوە، لەکاتێکدا کاڤانی بۆ 3 هەفتە دوور دەکەوێتەوە، بەمەش یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یەکەمین جار ناچار دەبێت بەبێ هەرسێ هێرشبەری سەرەکی خۆی (نێیمار ، کاڤانی ، مباپی) بۆ چەند هەفتەیەک یارییەکاین ئەنجام بدات، چاوەڕێ دەکرێ ئەوەش کاریگەری نەرینی لەسەر ئەنجامەکانی ئەو یانەیە هەبێت.

جێی ئاماژەیە، کاڤانی لە یارییەکەی دوێنێ لە خولەکی 16 تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، لە کاتێکدا (مباپێ) لە خولەکی 64 دا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت وپاریسیش یارییەکەی بە ئەنجامی 4-0 بردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close