سوپڕایز …فرۆشتنی نێیمار لەدەست ناسڕ خلێفیش نەماوە

 

بەر لە چەند ڕۆژێک لە تەواو بوونی میرکاتۆی ئەم هاوینەی گواستنەوی یاریزانان ڕۆژنامەیەکی فەرنسی بۆمبێکی تازە تەقاندەوە لەسەر بابەتی گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرنسی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان لە بنەڕەتەوە نایەوێت نێیمار بفرۆشێت و کارەکەش تەنانەت لە دەست ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانیش نەماوە، بەڵکو (شێخ تەمیم بن حەمەد)ی ئەمیری قەتەر هاتوەتە نێو بابەتەکە و بڕیاری داوە کە بەهەر شێوەیەک بێت لەم وەرزە ڕێگری لە رۆیشتنی نێیمار بکەن و بە پێویستی زانیوە هەر لە پاریس بمێنێتەوە و یاری بکات، بەمەش ڕۆیشتنی نێیمار لە یانەی فەرنسییەکە و گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا یان ڕۆیشتنی بۆریال مەدرید کارێکی زۆر سەخت دەبێت.

ئاشکرایە کە نێیمار لە ساڵی 2017 بە دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانی فەرنسی کردوە و ئێستاش یاریزانەکە نایەوێت چیتر لە فەرنسا یاری بکات و دەیەوێت بۆ بارسێلۆنا یان یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا بڕوات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close