داڤید لویز ناوەڕۆکی قسەکانی لەگەڵ محەمەد سەلاح ئاشکرا دەکات

 

لە لێدوانێکی دوای یارییەکەی نێوان لیڤەرپوول و ئاڕسناڵ (داڤید لویز) بەرگریکاری یانەی ئاڕسناڵ ناوەرۆکی قسەکانی لەگەڵ محەمەد سەلاحی هێرشبەری لیڤەرپوول ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە ئەو دوو هەڵەیەی لویز بەرانبەر سەلاح کردی بوە هۆکاری تۆمار کردنی هەردوو گۆڵی دووەم و سێیەمی لیڤەرپوول و کوشتنی یارییەکە، بە تایبەتی لە گۆڵی دووەمدا کە بە لێدانی سزابوو کاتێک لویز سەلاح ڕادەکێشێت و ناوبژیوانیش پەناڵتی هەژمار دەکات، لویز دەڵێت بەراستی لێدانە سزاکە یارییەکەی یەکلایی کردەوە لەگەڵ سەلاحیش باسی ئەو ڕووداوەم کرد، من پێم گوت ئەو ڕووداوە ڕاکێشانی درێس نەبوو جیاوازە دەست لەسەر درێسەکە دابنێی یان ڕایبکێشی ئەوە لە ڤار تەواو دەرناکەوێت، سەلاحیش خۆی پێی گوتم کە ئەو هەستی بە ڕاکێشانی درێسەکەی نەکردوە !.

جێی ئاماژەیە لیڤەرپوول توانی درێژە بەسەرکەوتنەکتنی بدات و 3 خاڵی دیکە بەدەست بهێنێت کاتێک بە ئەنجامی 3-1 لە ئاڕسنالی بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی گرتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close