لە مەشقەکانی ئەمرۆ ڤالڤێردیی هەواڵێکی خۆش و ناخۆش پێ گەیشت

لە مەشقەکانی ئەمرۆی بارسێلۆنا ڤالڤێردیی یاریزانێکی تری بە هۆی پێکانەوە لە دەستدا، دوای ئەوەی بە هۆی ئازاری گەدەوە بەشداری مەشقەکانی بەیانی نەکردووە، بەڵام مێسی بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بەشداری مەشقەکانی کردووە

مۆندۆ دیپەرتیڤۆ نزیک لە بارسێلۆنا لە هەواڵی ئەمرۆ بڵاوی کردۆتەوە، رافینا ئەلکانتارا بەهۆی ئازاری لە گەدەی نەیتوانی مەشقەکانی ئەمرۆ بەیانی ئەنجام بدات، کاتێک یانە کەتەلۆنیەکە بۆ یاریی یەکشەمە بەرامبەر بیتیس خۆی ئامادە دەکرد

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەر یەک لە یاریزانان کارلێس پێرێز و ئەبیل رۆیز و ئانیس فاتی یاریزانانی تیپی دووەمی یانەکە بەشداری مەشقەکانیان کردووە، جگە لەوەی رۆژنامەکە هەواڵێکی خۆشی دەربارەی مێسی بۆ هاندەرانی یانەکە بڵاو کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بەشداری تەواوی مەشقەکانی یانەکەی کردووه ئامادەیە بۆ یاریی بەرامبەر بیتیس لە گەری دووەمی لالیگا

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close