به‌رشه‌لۆنه بۆ نیمار ناگوازێته‌وه؟
هه‌وراز كاوه
به‌رشه‌لۆنه‌ش به ئاسانی نیمار ناگوازێته‌وه و خواسته‌كانی جێبه‌جێ ناكات، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه له ئه‌وجی یاریكردنیدا ڕوویكرده یانه پاریسییه‌كه و ویستی له‌وێ ببێته جه‌مسه‌رێكی گرنگی تۆپی پێی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك لاوێك تووشی گرفتی كه‌م وێنه‌بوو، دواتر بڕیاریدا بێته‌وه یانه كۆنه‌كه‌ی و زووتر خۆی له دۆزه‌خی ته‌نیایی و دوور كه‌وتنه‌وه له ئه‌زموونی سۆپه‌ر ستاره‌كان ڕزگار بكات، بۆیه چوونی بۆ به‌رشه‌لۆنه و قورسی له بۆنده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م چه‌ند خاڵه‌وه هه‌یه و پێویسته ئه‌ویش ئه‌وه بزانێت، وه‌ك گه‌وره یاریزانێك پێشوازی لێناكه‌نه‌وه.
1. پێكانی زۆر و به‌رده‌وام له یانه‌ی پاریسانجێرمان.
2. له تیپه كۆنه‌كه‌ی یاریزانێكی فه‌ردی به ئاست و ڕوشت به‌رزبوو، به تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌مترین كێشه‌ی دروست ده‌كرد، به‌ڵام له پاریس پێچه‌وانه ده‌ركه‌وت.
3. دوای چوونی بۆ پاریس له یاریگادا ڕكابه‌ری هاوڕێكانی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كاڤانی گرفتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی لێدانێكی سزا هه‌بوو، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و توانای رابه‌ریه‌تیكردنی نییه.
4. له‌دوو وه‌رزی پێشووی ناوبراو له هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یدا گرنگی نه‌بووه، به تایبه‌ت خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر به مانچسته‌ر یوونایتد..
5. تۆمه‌ت باركردنی به كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها دوا كاری ئه‌وه‌بوو ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ی له یاریگای شازاده‌كان.
6. دوای ئه‌مانه‌ش قورسترین و دژوارترین بڕیاری دژی هانده‌رانی جێرمان ئه‌وه‌بوو، كه ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ناچار كردووه له‌گه‌ڵ كۆنه دۆسته‌كه‌ی گفتوگۆ بكاته‌وه، پێكانه‌كانی دیمبڵی و خراپی ئاستی تیپه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و كه‌متر بوونی یاریزانی فه‌ردی و كه‌می گۆڵكردن له ڕێزی به‌رشه‌یه، هه‌روه‌ها ئیداری تیپه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یانه، كه‌چی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێش چاو خستووه، كه نیمار كوڕه‌كه‌ی (2013) نییه و ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌و هه‌موو شكسته‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن و ناچاره مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكات.
سه‌رچاوه
SPORT