پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی خەیاڵی ریال مەدریدی رەتکردەوە

لە چەند رۆژی رابردوو زۆرترین دەنگۆ دەربایەر نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا بڵاوکراونەتەوە و باس لەوە دەکرێت، ئەو هێرشبەرە بڕازیلیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەکاتەوە، ئەمڕۆش لە درێژەی هەواڵاکانی پەیوەست بەو یاریزانە، پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی خەیاڵی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی لیکیپ فڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵی ریال مەدرید رەتکردەوە، کاتێک یانەی ئیسپانیەکە ئامادەبووە هەریەک لە گاریس بەیل، خامێس رۆدریگز  و کایلۆر ناڤاس لەگەڵ 100ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، لەبەرامبەر گواستنەوەی نێیمار.

رۆیستنی نێیمار لە پاریس سانجێرمان تا رادەیەکی زۆر یەکلابووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پاریس سانجێرمان نایەوێت بە ئاسی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، چونکە یانەکە دەیەوێت نیمۆ بە هەمان ئەو نرخە بفرۆشێتەوە، کاتێک لە ساڵی2017 ئەو یاریزانە لە بارسێلۆنا گواستەوە.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close