کلۆپ ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات کە حەز دەکات ڕاهێنەرایەتی بکات

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی (یۆرگین کلۆپ) ڕاهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی باسی نزیکترین یانە و هەڵبژاردەی جیهانی کرد، کە حەز دەکات لە داهاتوو مەشقیان پێ بکات.

کلۆپ لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامە ئەڵمانییەکەی ڕاگەیاند کە ئەو بە پلەی یەکەم لە نێو یانەکان حەز دەکات ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی بایەڕن میونشین وەربگرێت، لە هەڵبژاردەکانیش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نزیکترین هەڵبژاردەیە کە ئارەزووی هەیە مەشق و ڕاهێنانەکانی وەربگرێت، کلۆپ لە درێژەی قسەکانی دەلێت گەر ئەو دوو کارە ئەنجامدرا حەز دەکەم جارێکی دیکەش مەشقی دۆڕتمۆند وەربگرم و دواتریش تا وازهێنانی یەکجاری لە لیڤەرپوول بمێنمەوە.

کلۆپ لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر پەیوەندی کردنی (کۆتینیۆ) بەبایەرن گوتی “ئەو یاریزانێکی نایابە و کەسێکی زۆر باشە، بارسێلۆنا بە هێزی پارە بۆ خۆیان ڕاکێشا و ئێمەش نەمانتوانی بە نەخێر وەڵام بدەینەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close