بەر لە یارییان بەرانبەر بارسێلۆنا ڕیال بیتیس گاڵتەیەکی سەیر لەگەڵ مێسی دەکات

 

بەر لە یاری ڕۆژی یەکشەممە بەرانبەر بارسێلۆنا لە یاریگای (کامب نو) یانەی ڕیال بیتیس بە پەیامێکی گاڵتەجاڕانە و خۆش کاردانەوەی خۆیان لەسەر گەڕانەوەی مێسی بۆ مەشقە بەکۆمەڵەکانی بارسا دەربڕی.

یانەی ریال بیتیس لەم بارەیەوە هەمان ئەو وێنەیەی پەیجی بارسێلۆنایان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا لیۆنێل مێسی لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی بارسێلۆنا بەشداری کردوە و لەسەر وێنەکەش نووسراوە مێسی دەگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان، ڕیال بیتیس وەڵامی بارسێلۆنای داوەتەوە و پەیامێکی لەپەیامێکی خۆش و گاڵتەجاڕانە نووسیویەتی ” نەخێر .. مێسی هیچ پەلە مەکە تۆ ناچار نیت ” ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕیال بیتیس بە هەواڵی گەڕانەوەی مێسی ترسیان لێ نیشتوە و کاریگەری بەسەریان هەبووە.

جێی ئاماژەیە، چاوەڕێ دەکرێ مێسی دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان لە یاری ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە لە یاری بیتیس سەرکردایەتی بارسێلۆنا بکات، بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستەکەی ئاتلەتیک بلباو بکەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close