پاریس سانجێرمان لەسەر بەخشینەوەی رەفزەکانی بەردەوامە.. ئەمجارەیان یەکەم ئۆفەری ریال مەدریدی بۆ کڕینی نێیمار رەتکردەوە

پاریس سانجێرمان لەسەر بەخشینەوەی رەفزەکانی بۆ فرۆشتنی نێیمار بەردەوامە، ئەمجارەیان یانە فڕەنسییەکە ئۆفەرێکی ریال مەدریدی رەتکردەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان یەکەم ئۆفەری ریال مەدریدی بۆ فرۆشتنی نێیمار رەتکردەوە، کە ئۆفەرەکەی ریال مەدرید لە 100 ملیۆن یۆرۆ و هەریەکە لە گاریس بەیل و خامێس رۆدریگیز و کەیلۆر ناڤاس پێکهاتبوو.

پێشتر پاریس سانجێرمان دوو ئۆفەری بارسێلۆناشی رەتکردووەتەوە، کە بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە فڕەنسییەکە هەریەکە لە بارسێلۆنا و ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس بۆ کڕینی نێیمار لەسەر هێڵن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close