ریڤاڵدۆ: کۆتینهۆ لە داخی مێسی بارسێلۆنای بەجێهێشت

ریڤاڵدۆ: کۆتینهۆ لەبەر مێسی نەیتوانی خۆی بسەڵمێنێت

ریڤاڵدۆی ئەستیرەی پێشووی بڕازیلی پێیوایە کۆتینهۆ لە داخی مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت و پێیوایە ئەمە هۆکاری رۆیشتنی یاریزانە بڕازیلییەکە بوو لە بلاوگرانا.

ریڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بڕازیلی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی بێت فێر لەبارەی هۆکاری رۆیشتنی کۆتینهۆ لە بارسێلۆنا گوتی ‘زۆر ئەستەمە بتوانیت لەو تیپەی مێسی یاریی تیادا دەکات شوێنێک بۆ خۆت بدۆزیتەوە، چونکە مێسی هەموو شتێک دەکات و بەرپرسیارەتی یانەکەی لە ئەستۆ دەگرێت، لە جیهاندا تەنیا چەند یاریزانێکی کەم هەن بتوانن لەو تیپەی مێسی یاریی تیادا دەکات خۆیان بسەڵمێنن’.

هەروەها ریڤاڵدۆ لەبارەی کۆتینهۆوە دەڵێت ‘لەوانەیە کۆتینهۆ بەپێی پێویست ئارامی نەگرتبێت تاکو پێگەیەک بۆ خۆی لە یانەکە مسۆگەر بکات، بۆیە پێموایە کۆتینهۆ لەبەر مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت’.

کۆتینهۆ ئەم هەفتەیە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە بارسێلۆناوە بە خواستن پەیوەندیی بە بایرن میونشنەوە کرد و هاوینی داهاتوو بایرن دەتوانێت بە 120 ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاریی بیکڕێتەوە، کۆتینهۆ تەنیا ساڵێک و نیو لە بارسێلۆنا یاریی کرد و لە کاتی ناسێنرانیشی وەکو یاریزانی بایرن گوتی ‘تەواو چیرۆکی بارسێلۆنا لەلای من کۆتایی هات’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close