هاندەرانی بارسێلۆنا خۆشترین هەواڵیان پێگەیشت

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین یاریزانی دیاری بەیەکەوە تووشی پێکان بوون، جگە لەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشت، پێش ئێوارەی ئەمرۆ، هاندەرانی بارسێلۆنا هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت.

پێگەی بارسێلۆنا لە ئەکاونتی فەرمی یانەکە وێنەیەکی مێسی بڵاوکردەوە، دواتر پێگەی ئاسی ئیسپانی لە تویتەر بڵاویکردەوە، مێسی بەفەرمی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و دەستی بە مەشقە بە کۆمەڵەکان، لەگەڵ یاریزانانی بارسا کردەوە.

پێش گەڕانەوەی مێسی، هەریەک لە لویس سوارێز و عوسمان دێمبلی توشی پێکان بوو، بەمەش بارسا لە هێلی هێرشبەر، تەنها ئەنتوان گریزمانی هەبوو کە سەرکردایەتی یانەکە بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close