ڕیال مەدرید وادەی گەڕانەوەی هازاردی ئاشکراکرد

 

دوای ئەوەی(ئیدین هازارد)ی یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدرید بەم دواییە تووشی پێکان هات، یانە مەدریدییەکە وادەی گەڕانەوەی ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی تیپەکەی خۆی ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە دابڕانی هازارد تا 14 ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەوکات یاریزانەکە دەتوانێت جارێکی دیکە لە یارییەکانی ڕیال مەدرید جارێکی دیکە بەشداری بکاتەوە، بەمەش یاریزانە بەلجیکییەکە جگە لە یاری سیلتا فیگۆ کە بەشداری تێدا نەکرد، لە چەند یارییەکی دیکەش لە لیگا دادەبڕێت.

ئاشکرایە کە هازارد لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێلسی ڕووی لە ریال مەدرید کردوە و بەهۆی ئەم پێکانەش نەیتوانی لە دەستپێکی لیگا بەشداری بکات و تەنها لە یارییە دۆستانەکاندا یاری کرد و گۆڵێکیشی تۆمار کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close