کریستیانۆ رۆناڵدۆ: جۆرجینا هیچ لە تۆپی پێ نازانێت و 2018 ناخۆشترین ساڵی ژیانم بوو

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وادەی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وادەی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات و ساڵی رابردووش بە ناخۆشترین ساڵی ژیانی دەزانێت و رەتیشی دەکاتەوە جۆرجینای خۆشەویستی هیچ لە تۆپی پێ بزانێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی TVIی پۆرتوگاڵی چەند نهێنییەکی ژیانی دەدرکێنێت و دەڵێت ‘لە رووی کەسییەوە ساڵی 2018 ناخۆشترین و سەختترین ساڵی ژیانم بوو، کاتێک خەڵکی گومان لە ناوبانگ و شەرەفت دەکەن زۆر پێی بریندار دەبی، من زۆر بەوە دڵتەنگ بووم بە دەستدرێژیی سێکسی تۆمەتبارکرام، چونکە من خێزانێکی گەورەم هەیە و هاوسەر و منداڵێکی زیرەکم هەیە کە لە زۆر شت دەگات’.

لەبارەی وادەی وازهێنانی لە یاریکردن، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی ‘جارێک بیر لەوە ناکەمەوە، ئەوە بەجێدەهێڵم بۆ ساڵانی داهاتوو، لەوانەیە تاکو تەمەنی 40 تا 41 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بم، من لە رووی داراییەوە ئێستا پێویستم بە هیچ شتێک نییە، بەڵام کۆمەڵێک ئامانجم هەیە و دەمەوێت یارمەتی یانەی یۆڤێنتۆس بدەم’.

لەبارەی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستییەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت ‘جۆرجینا هیچ لە تۆپی پێ نازانێت و من بەوە دڵخۆشم، تەنیا بە من سەرسامە و هەمیشە پاڵپشتیم دەکات’.

دۆن لە دیمانەکەی دەشڵێت ‘من پێشتر زۆر بە دۆڕان تێک دەچووم و خەفەتم دەخوارد، بەڵام ئێستا باشترم و فێربووم چۆن خۆم رابهێنم، پێشتر ئەگەر بدۆڕابام ئێوارەکەی هیچم نەدەخوارد و بە تەنیا دەچوومە ژوورەکەم’.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close