كریستیانۆ رۆناڵدۆ یان مێسی كامیان باشترن؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

زانكۆیه‌كه‌ی به‌لجیكی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی ئاستیان بكات و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌ كه‌ كه‌م هه‌س خۆی بتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، زانكی لۆفانی به‌لجیكی به‌ هاوكاریی كۆمپانیای سای سپۆرتسی هۆڵه‌ندی به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئامار و ورده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كریستیانۆ و مێسی كردووه‌.

جیسی ده‌یڤس، مامۆستای زانكۆی لۆفان له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ڵێت ‘هه‌میشه‌ نرخی یاریزان به‌گوێره‌ی ژماره‌ی گۆڵ و ئه‌سیسته‌كانی دیاریی ده‌كرێت، به‌ڵام گۆڵكردن كارێكی ده‌گمه‌نه‌، یاریزانان 1600 كاری دیكه‌یان هه‌یه‌ له‌ناو یاریگا ده‌یكه‌ن، بۆ نموونه‌ پاس و شووت و بڕینی یاریزانان، ئێمه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌وانه‌مان هه‌ژماركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیاریی بكه‌ین كامیان بۆ یانه‌كه‌یان به‌سوودتره‌’.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماره‌كانی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ی له‌ لالیگا له‌ وه‌رزی 2013/14 تاكو 2017/18 وه‌رگرتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامارێكی هه‌ردوو یاریزان له‌ چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا و یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان حیساب بكات، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ مێسی زۆر له‌ كریستیانۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر و باشتره‌، مێسی نمره‌ی 1,21ی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌چی كریستیانۆ 0,61ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، تاكو ساڵی 2015 هه‌ردوو یاریزان ئاستیان لێك نزیكبووه‌، به‌ڵام دوای ساڵی 2015 مێسی زۆر له‌ كریستیانۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر بووه‌.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close