یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی پێکان دەبێتەوە

 

وا دیارە پێکان بۆ ئەم وەرزەش بەرۆکی یاریزانانی ریال مەدرید بەرنادات. ئەمڕۆ یانەکە بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاریزانێکی لاوی یانەکە کە تازە لەپ یکان گەڕاوەتەوە، جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە (ئیبراهیم دیاز)ی کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە جارێکی دیکە پێکانەکەی بۆ گەڕاوەتەوە و لە ڕانی ڕاستی تووشی پێکان هاتوە و ئەگەری هەیە بۆ 3-4 هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دیاز چوارەمین یاریزانی ریال مەدریدە کە پێکانی هەبێت لەگەڵ یاریزانان (ئیدین هازارد و فریلاند میندی و ڕۆدریگۆ گۆس).

ئاشکرایە کە ریال مەدرید لە دوای گەڕی یەکەمی لیگای ئیسپانیا پێشەنگی بە شێوەیەکی کاتی گرتوە و بریاریشە ئەم هەفتەیە لە لیگا لەسەر یاریگای بیرنابیۆ ڕووبەڕووی یانەی ڤایەد وەلید دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close