زۆرترین زانیاریی دەربارەی پەیوەندی کردنی نێیمار بە بارسێلۆنا بزانە

لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینە، زۆرترین هەواڵ دەربارەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشبەرە بڕازیلیەکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوامە، بەڵام  دوای رۆیشتنی ماڵکۆم و بەتایبەت کۆتینهۆ، زۆربەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لە ماوەیەکی نزیک نێیمار پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

یاریگا سپۆرت لەم هەواڵە، نوێترین هەواڵی رۆژنامەکانی ئەوروپا و جیهان دەربارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا بە خوێنەرانی رادەیەگەنێت.

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ

 رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆ لە روپەری رۆژنامەکە بە گەورەیی نوسیویەتی”نێیمار لە بارسێلۆنا یاریی دەکات” واتا نێیمار لە ماوەیەکی نزیک پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات و هیچ یارییەکە بۆ پاریس سانجێرمان ناکات، هەروەها ئاشکرای کردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا ئۆفەری کۆتایی پێشکەش پاریس سانجێرمان دەکات.

رادیۆی راک1

رادیۆی راک1-ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بریاری داوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان بکات، بەجۆرێک کە لە هەموو رویەکەوە جیاواز بێت.

رۆژنامەی سپۆرت

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە بارسێلۆنا نوسیویەتی، بارسێلۆنا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کات بگەنە رێکەوتن، هەروەها ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا وا بە ئاسانی دەست لە نێیمار هەڵناگرت و ئەبیداڵ بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پی ئێس جی.

رۆژنامەی لی پاریسیان

رۆژنامەی لی پاریسیانی فڕەنسی، کە رۆژنامەکە نزیکە لە پاریس سانجێرمان لە ژمارەی ئەمڕۆ بڵاویکردووتەوە، نێیمار دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، دوای ئەوەی بارسا دەستەوارەیەکی نوێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات.

رۆژنامەی مارکا

رۆژنامەی مارکا ئیسپانی و نزیک لە ریال مەدرید، هەرچەند هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ریال مەدرید لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار بەردەوامە، بەڵام بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات و نێیمار نزیکە لە بارسا.

پرۆگرامی چرینگیتۆی ئیسپانی

پرۆگرامی چرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کێشەی سەرەکی نێوان بارسێلۆنا پاریس سانجێرمان تەنها لەسەر بری نرخی نێیمارە، چونکە پاریس سانجێرمان نایەوێت زیانی زۆر لە فرۆشتنی نێیمار بکات، بەڵام بارسا نزیکە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close