سۆلسکایەر داهاتووی پۆگبا یەکلایی دەکاتەوە

 

جارێکی دیکە (ئۆلی گۆنار سۆلسکایەر) ڕاهێنەری مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باسی داهاتووی (پۆل پۆگبا)ی ناوەڕاستکاری یانەکەی بۆ میدیاکان کردەوە.

سۆلسکایەر بە تۆڕی هەواڵی(سکای سپۆرتس)ی ئینگلیزی گوت” پۆگبا چەندین جارە بۆ خۆی دەڵێت کە ئەو ئاسوودەیە و چێژ لە یاریکردن لەگەڵ هاوڕێیانی وەردەگرێت، پێم وایە ئەو قسانە واتایان دیارە کە ئەو لەم هاوینە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، منیش لەو باوەڕەدام کە پۆگبا ئەم وەرزە لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد یاری دەکات و ئەوەی لە میدیاکان باسی لێوە دەکرێت تەنها قسەیە، من هیچ ترسم لەو شتە نییە، پۆگبا بۆ خۆی گوتی کاری من یاریکردنە و منیش چێژ لەو یاریکردنە وەردەگرم.

ئاشکرایە کە پۆگبا ئامانجی یەکەمی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدە، بەلام کارگێری شەیتانە سوورەکان تا ئێستا فرۆشتنی یاریزانە فەرنسییەکە ڕەت دەکەنەوە و باس لە پارەیەکی خەیاڵیش دەکەن گەر لە حاڵەتێکدا ویستی فرۆشتنی یاریزانەکەیان هەبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close