فه‌رمی: ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی کۆتینهۆ له‌گه‌ڵ بایرن میونش ئاشكرا بوو

كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و بایرن میونشن له‌ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كانیان، ورده‌كاری گرێبه‌ستی کۆتینهۆیان له‌ بارسێلۆناوه‌ بۆ بایرن میونشن بڵاو كرده‌وه‌

له‌ پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا نوسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر پێدانی فلیپ کۆتینهۆ به‌ یانه‌كه‌، به‌ شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی یاریزانه‌كه‌، له‌ كۆتایی وه‌رز یانه‌ باڤارییه‌كه‌ ده‌توانێت کۆتینهۆ به‌ بری 120 ملیۆن یۆرۆ بكڕێته‌وه‌

واته‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كرا کۆتینهۆ به‌ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌وه‌ كردووه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌، ته‌نیا به‌ بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ کۆتینهۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بایرن میونشن كردووه‌

کۆتینهۆ له‌ وه‌رزی 2017-2018 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ توانی له‌ 75 یاریی 21 گۆڵ تۆمار بكات له‌گه‌ڵ 11 ئه‌سێست بۆ هاوڕێكانی

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close