بارسێلۆنا نایەوێت نێیمار بکڕێت

 

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بەنیاز نییە نێیمار جۆنیۆر لە پاریس بکڕێتەوە و دەیەوێت وەرزی یەکەم وەک تاقیکردنەوە تەنها بە خواستن یاری بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی هەڵوێستێکی ئاشکرای نێیمارە بەوەی بە ڕاشکاوانە داوای گەڕانەوە بۆ بارسا بکات، لەگەڵ ئەوەش بارسێلۆنا دەیەوێت نێیمار تەنها بەخواستن بۆ وەرزێک بهێنێت بێ ئەوەی مەرجی کڕینەوەی یەکجاری لەگەڵدا بێت، ئەویش بەهۆی ترسی یانەکەیە لە ئاستی نێیمار و گەڕانەوەی پێکانەکەی کە بووەتە جێی گومان و نیگەرانی بەهۆی دووبارەبوونەوەی زیاتر جارێک لە دووساڵی ڕابردوودا، بۆیە یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت سەرەتا لەم بابەتە دڵنیا ببێتەوە ئەوکات بیر لە بژاردەی کڕینەوەی نێیمار بە یەکجاری بکاتەوە، ئەو مەرجەش سەختە لە لایەن پاریس مایەی قبووڵ کردن بێت.

ئاشکرایە کە لە ئێستادا نێیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان مەشقەکانی ئەنجام دەدات و چاوەڕێی ئەو ساتە دەکات کە بەر لە کۆتایی میرکاتۆی هاوینە پاریس سان جێرمان بەجێ بهێڵێت و بەرەو بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دوای شکستی دوێنێی یانەکە داوای کردوە بە بابەتی فرۆشتنی نێیمار دا بچنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close