تۆماس تۆخێل دوای دۆڕانه‌كه‌ی له‌باره‌ی فرۆشتنی نێیمار داوایه‌ك له‌ یانه‌كه‌ی ده‌كات

تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی دوای دۆڕانه‌كه‌یان له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی فڕه‌نسی داوایه‌ك له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ گه‌ڕی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فڕه‌نسی به‌ ئه‌نجامی 1-2 به‌ رێن دۆڕا، تۆماس تۆخێل له‌باره‌ی فرۆشتنی نێیماره‌وه‌ گوتی ‘نابێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك بۆ شوێنه‌كه‌ی بكڕین نێیمار بفرۆشین، ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌’.

تیاگۆ سێلڤای كاپتنی پاریس سانجێرمانیش له‌باره‌ی فرۆشتنی نێیماره‌وه‌ دوای دۆڕانه‌كه‌یان گوتی ‘بابه‌تی رۆیشتنی نێیمار كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیر و هزری ئێمه‌ نه‌كردووه‌، ئێمه‌ له‌سه‌ر راهێنان و یاریكردنی خۆمان به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر ئاڵۆزه‌ و بۆ یانه‌كه‌مان و نێیماریش زۆر سه‌خته‌’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close