گریزمان دوای رۆیشتنی کۆتینهۆ ناتوانێت درێسی ژمارە7 بپۆشێت

فلیپ کۆتینهۆی ناوەراستکاری بڕازیلی و بارسێلۆنا ئیسپانی، ئێستا لە شاری میونشی ئەڵمانیایە و بەیانی دووشەممە پشکنینی پزیشکی دەکات و دواتر بەفەرمی ئیمزا لە سەر گرێبەستی بایرن میونشن دەکات، بۆ ئەوەی بە پەیوەندی بە یانەکەی هەرێمی باڤاریا بکات.

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و بایرن میونشن لەسەر ئەوە پێکهاتوون کۆتینهۆ بۆ وەرزێک و مەرجی کرینەوەی دوای ساڵێک، پەیوەندی بە یانەیە بکات، بەڵام دوای رۆیشتنی ئەو یاریزانە گریزمان ناتوانێت درێسی ژمارە7-ی کۆتینهۆ بپۆشێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گریزمان دەبێت ئەم وەرزە تاوەکو کۆتایی درێسی ژمارە17 بپۆشێت، دوای رۆیشتنی کۆتینهۆش، چونکە بەپێی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوای دەستپێکی وەرز و پێشکەشکردنی ناو و ژمارەی یاریزانان، هیچ یاریزانێک ناتوانێت ژمارەکەی بگۆرێت، هەرچەندە ئەگەر پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانیش، یاریزانێکی هەمان تیپ یانەکە جێبهڵێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close