سیمیدۆ بۆ گەڕانەوەی نێیمار بارسێلۆنا بەجێ دەهێڵێت

 

دوای ئەوەی ناوی (نیلسۆن سیمیدۆ)ی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا هاتە نێو ڕێکەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، بەرگریکارە پورتوگالییەکە ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بارسا بەجێ بهێڵێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە سیمیدۆ بە یانەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەو لێرە زۆر ئاسوودەیە و هیچ کاتێک حەزی نەکردوە بارسێلۆنا بەجێ بهێڵێت، بەڵام گەر یانەکە بیەوێت ئەو بخاتە نێو ڕێکەوتنی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ بارسا، ئەوا ئەو هیچ لاری نییە و ئامادەیە خۆی بۆ ئەوەی بچێتە یانەی پاریس سان جێرمان و ئەو لەژێر فەرمانەکانی یانەی بارسێلۆنایە و بۆ رۆیشتنیش کێشەی نییە.

ئاشکرایە کە چەند جارێک بەم دواییە لە گفتوگۆکانی نێوان پاریس و بارسێلۆنا ناوی سیمیدۆ و دیمبلی هاتوە بۆ ئەوەی لەگەڵ برێک بۆ گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بخرێنە ڕێکەوتنەوە .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close