سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پلانێکی تازەی بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار داڕشتوە

 

لەکاتێکدا کە میرکاتۆی ئەم هاوینە بەرەو تەواو بوون دەڕوات، یانەی بارسێلۆنا شەڕی کات دەکات و هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نێیمار بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) لە ژمارەی ئەمرۆیدا، بڵاویکردوەتەوە کە (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی بارسێلۆنا خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی تازەیە بۆ ئەوەی نێیمار بگەڕێنێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕیال مەدرید بەهۆی نەفرۆشتنی (گاریس بەیل) و (خامیس ڕۆدریگێز) زۆر سەختە بۆی بتوانێت نێیمار بکڕێت، ئەوە لە کاتێکدا (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتوەتە ئەو بۆچوونەی کە پێویستە دەستبەرداری نێیمار بێت وهەر خۆی نایەوێت یاریزانە بەڕازیلییەکە لە یانەکەی بەردەوام بێت.

ئاشکرایە کە نێیمار بەشداری لە دوایین مەشقەکانی یانەی پاریس کرد بەڵام (تۆخێل) ڕاهێنەری یانەکە ڕایگەیاند کە نێیمار بەرانبەر یانەی ڕەین بەشداری ناکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close