زانیاری دزە پێکراو لەسەر براوەی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشکرا کرا

 

بەر لە کەمتر لە دوو هەفتە لەسەر وادەی ڕاگەیاندنی باشترین یاریزانی ئەوروپا، چەند زانیارییەکی دزە پێکراو سەبارەت بە براوەی خەڵاتەکە و کۆی خاڵەکانی سێ ڕکابەری سەرەکی ئاشکرا کرا.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە بەگوێرەی ئەو زانیارییە دزە پێکراوانە (لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی بارسێلۆنا براوەی خەڵاتەکەیە و بەکۆی 252 خاڵ پێشەنگی گرتوە و دوای ئەوەیش (ڤێرجیل ڤان دایک)بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیەرپوول بەکۆی 224 خاڵ لە پلەی دووەم هاتووە و کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەر و ئەستێرەی یۆڤێنتۆس بە کۆی 181 خاڵ لە پلەی سێیەم هاتووە.

ئاشکرایە کە هەریەکە لە مێسی و رۆناڵدۆ و ڤان دایک سێ ڕکابەری سەرەکین لەسەر بردنەوەی خەلاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا کە بڕیارە 29ی ئەم مانگە بە فەرمی ڕابگەینرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close